گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە رۆژى 26ى ئەم مانگەوە دەستپێدەکات

ناس كورد خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە

2019.05.14 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
ناس كورد خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی و لقەكانی وێژەیی و زانستی و پیشەیی و نۆی بنەڕەتی بڵاوكردەوە. . لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، لە رۆژی یەكشەممە (26/5/2019) تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكات. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، بەشی زانستی بە وانەی زیندەوەرزانی یەكەم تاقیكردنەوە دەستپێدەكات و بەشی وێژەیش بە وانەی مێژوو یەكەم تاقیكردنەوە دەستپێدەكات. . لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، رۆژانە تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر 8:30 خولەكی‌ بەیانی دەستپێدەكات و ئەگەر هەر رۆژێك بەر پشووی فەرمی بكەوێت، ئەوا ئەزموونەكانی ئەو رۆژە دەچێتە شوێنی ئەزموونی پاشتر و بەهەمان خشتە دەڕوات. . راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوە دەكات، بەهۆی ئەوەی جەژنی رەمەزان‌ دەكەوێتە ناو تاقیكردنەوەكان، بۆیە تاقیكردنەوەكان لە 3/10/2019 تاوەكو 10/6/2019 رادەگیرێت. .