ناس کورد-
ناوەندی ڕاگەیاندنی تەکنەلۆژی عێراقی دەکات هۆشداری دەدات لەوەى سەربازانی عێراقی رۆژانە گرتەی ڤیدیۆیی لە تیکتۆکەوە بڵاو دەکەنەوە کە ئەوەش دەبێتە سەرچاوە بۆ "گروپە تیرۆرستییەکان".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بینویەتى (21ی تشرینی دووەمی 2020)، ناوەندەکە کە چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لە عێراق داوا دەکات ڕێگە بەهیچ کارمەندێکى سەر بە وەزارەتى بەرگریی عێراق نەدرێت تیک تۆک بەکاربهێنێت و گرتەى ڤیدیۆى لەشوێنى کارەکەى و لەناو سەربازگەکانەوە بڵاوبکاتەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، "گروپە تیرۆرستییەکان سود لەو گرتە ڤیدیۆییانە وەردەگرن بۆ هێرشکردنە سەر هێزە چەکدارەکانى عێراق و ئەو گرتە ڤیدیۆیانە دەبنە سەرچاوەیەکى زانیارى و دواجاریش قوربانى و خوێنڕشتنى لەڕێزەکانى ئەو هێزانە لێ دەکەوێتەوە."
ئەو ناوەندە جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، مافى هەموو هاوڵاتیەکە کە ئەو تۆڕانە بەکاربهێنێت بەڵام بە مەرجێک پێچەوانەى یاسا و ئازادییەکان و ڕاى گشتى نەبێتەوە و وێنەگرتن و گرتەى ڤیدیۆى هەر سەربازێکیش بەجلى سەربازییەوە و بڵاوکردنەوەى شوێنە سەربازییەکەى ئەوە پرسێکى ترە دەبێت بەیاسا و ڕێسا ئەمنیى و سەربازییەکان ڕێکبخرێن.
ئەو ناوەندە ئاشکراشى کردووە، تیمێکیان چاودێرى ئەکاونتى ژمارەیەکى لە کارمەندانى سەر بەسوپاى عێراق کردووە ئەوە دەرکەوتووە کە ژمارەیەکى زۆریان گرتەى ڤیدیۆى لەسەر ژیانى ڕۆژانەیان لەناو سەربازگەکاندا بڵاو دەکەنەوە.