گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستیان پێکردووە

حەکیم هۆشداری لە پلانێک دەدات کە چەند لایەنێک بۆ هەڵبژاردن ئامادەیان کردووە

2020.11.21 - 10:13
App store icon Play store icon Play store icon
حەکیم هۆشداری لە پلانێک دەدات کە چەند لایەنێک بۆ هەڵبژاردن ئامادەیان کردووە

ناس کورد-

ڕابەرى ڕەوتى حیکمە هۆشدارى دەدات لەوەى هەندێ لایەنەى سیاسى پلانى شکستهێنانى هەڵبژاردنى پێشوەختەیان داناوە بۆیە دەستیانکردووە بە تانە و تەشەر لێدانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە توێتێکیدا کە ناس کورد بینیویەتى، عەمار حەکیم، ڕابەڕى ڕەوتى حیکمە لە عێراق (21ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، هەندێ لایەنى سیاسى کار بە ستراتیژی شکستهێنانى هەڵبژاردنەکە دەکەن و تۆمەتى ساختە و تەزویر دەدەنە پاڵ هەڵبژاردنەکە بۆ دڵساردکردنەوەى خەڵکی بۆئەوەى ژمارەیەکى زۆرى دەنگدەر بەشدارى هەڵبژاردنەکە نەکەن.

 

هاوکات قەیس خەزعەلی، ئەمیندارى گشتى ئەسائیبی ئەهلى هەق لە عێراق هۆشدارى لەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکەن و جنین بلاسخارتى نوێنەرى ئەو ڕێکخراوەش لە عێراق بەبێ لایەن وەسف ناکات.

 

لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا قەیس خەزعەلى وتی، "قەیدى چیە تەنها چاودێرى بکەن، تەنانەت یەکێتى ئەوروپاش بەشدارى بکەن، بەڵام سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکە ئەوە پرسێکى مەترسیدارە".