گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

45 ڕۆژی تر

لەبارەى ئێرانەوە ئەمریکا مۆڵەتێکی تری دایە عێراق

2020.11.21 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ئێرانەوە ئەمریکا مۆڵەتێکی تری دایە عێراق

ناس کورد-

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ئاشکرای کرد، ئەمریکا مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بۆ عێراق درێژکردووەتەوە تاوەکو بتوانێت لە ئێرانەوە وزە هاوردە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (21ی تشرینی دووەمی 2020) لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکاوە دەڵێت، "مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا 45 ڕۆژی تری بۆ عێراق درێژکردووەتەوە، دوای ئەوەش بابەتەکە دەخرێتە ئەستۆی ئیدارەى نوێی ئەمریکا کە بڕیارە 20ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستبەکار بێت."


باسی لەوەشکردووە کە "پۆمپیۆ بەخشینی عێراقی لە سزاکان درێژکردووەتەوە تاوەکو بتوانێت مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات بۆ هاوردەکردنی کارەبا لەو وڵاتەوە."


بەخشینەکە بە شێوەیەکە کە "عێراق بتوانێت پێویستییەکانی خۆی لە بواری وزە بەدەستبهێنێت بەڵام لە هەمان کاتدا هەوڵ بدات بۆ دابینکردنی وزەی خۆی و کەمتر پشت بە ئێران ببەستێت."



کۆتایی ئەیلولی ڕابردوو، ئیدارەى ئەمریکی لێخۆشبوونێکی تری بۆ عێراق درێژکردەوە و ڕێگەی دا بۆ ماوەى 60 ڕۆژ وزە لە ئێرانەوە هاوردە بکات.