گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگ بە كاندیدە هاوبەشەکەى (پارتى، گۆڕان، یەکێتى) نادەین

فراكسیۆنی كۆمەڵ: كاندیدمان بۆ سەرۆكی هەرێم نابێت

2019.05.14 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
فراكسیۆنی كۆمەڵ: كاندیدمان بۆ سەرۆكی هەرێم نابێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رەتیكردەوە كاندیدیان بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەبێت و جەختیش لەسەر ئەوە دەكەنەوە دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە نادەن. . لەراگەیەندراوێكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، دوای راوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، ئێمە نە كاندیدمان بۆ ئەو پۆستە دەبێت، نە دەنگیش بە كاندیدی هاوبەشی ئەو سێ لایەنە دەدەین. . . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، فراكسیۆنی كۆمەڵ خودی پرۆسەكە هەر لە پڕۆژە یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە بە هەڵە دەزانێت و لەو بڕوایەدان لەبری چارەسەركردنی كێشەكانی رابردوو، كوردستان تووشی كێشەی دیكە دەكات و سیستمی سیاسیی و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم قەیرانی دیكە. . فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی خۆیان دەخەنە ڕوو لە پشتگوێخستنی پڕۆژەكەیان لەو بوارەدا و رەخنە لە پڕۆژە تێپەڕێنراوەكە دەگرێت و ئاماژە بەوە دەكەن "ئەوەی ئێستا هەیە زیاتر لەوەدەچێت كە یاسا بۆ كەسێك دەردەكەن، نەك بۆ دامەزراوەیەكی گرنگ". . راگەیەندراوەكەی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە رۆژی (یەكشەممە)لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردەوە و سێ‌ رۆژ مۆڵەت دانراوە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدانی ئەو پۆستە. .