ناس کورد-
فەرماندەى هێزە هاوبەشەکانى عێراق، کشانەوەى یەکەم کاروانى هێزەکانى ئەمەریکاى لەعێراق ڕاگەیاند ، کە بەپێى ڕێککەوتنى نێوان بەغدا و واشنتۆن بەڕێوەدەچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى سپۆتینگى ڕووسى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لیوا تەحسن خەفاچى وتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق (20ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراق هێزى مەیدانى شەڕ نەبوون و تەنها ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکا ماوەتەوە کە تایبەتە بەهێزە ئاسمانییەکان بۆ بەئامانجگرتنى پاشماوەکانى چەکدارانى داعش و هەروەها ئەوانەى کە بەمەبەستى پاڵپشتى لۆجستى و ڕاوێژکارى سودیان لێ وەردەگیررێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەمڕۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا دەستپێکردو یەکەم کاروانیش 500 سەربازى ئەمەریکاى لەعێراق گرتەوە و کشانەوەکەش بەگوێرەى نوێترین ڕێککەوتنى نێوان بەغدا و واشنتۆن بەڕێوە دەچێت.
خەفاچى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەعێراقدا لەماوەیەکى زۆر کەمدا تەواو دەبێت و زۆرى پێناچێت، ئەوەش بەپێى ئەو خشتەیەى کە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا لەسەر ئەو پرسە بەپێى کاتێکى دیاریکراو دانراوە.