گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى دارایى پەرلەمان لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى عێراق 

2020.11.20 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى دارایى پەرلەمان لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى عێراق 

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئەو وادەیەى دەستنیشانکرد کە بۆ وردبینیکردن لەپڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2021 پێویستیان پێیەتى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (20ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەت پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 ڕەوانە بکات لەم مانگەدا یان لەکۆتاییەکەیدا، ئەوا لیژنەکەیان پێویستى بەمانگێک یاخود 45 ڕۆژ هەیە بۆ تەواوکردنى وردبینى لەخەرجی و داهاتەکان و هەروەها بانگهێشتکردنى لایەنى حکومى پەیوەندیدار بۆ تاوتوێکردنى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، نرخەکانى نەوت جێگرنین بەڵام دەکرێت لەبودجەدا بەنرخى 45 دۆلار بخەمڵێنرێت.

 

لەبارەى پشکى هەرێمیشەوە، سەفار وتویەتى :"پشکى هەرێم لەپڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى داهاتوودا بەپێى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا و بەپێى دەستورى و یاسا داراییەکان دەبێت".

 

پیشتریش لیژنەى دارایى پەرلەمان ئەوەى ئاشکرا کرد، نوسراوێکیان ئاڕاستەى حکومەت کردووە بۆ ئەوەى پەلە بکات لەڕەوانەکردنى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى داهاتوو بۆ پەرلەمان.