کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا بڕیارى قەدەغەکردنى لە پێکردنى سێچارەک و پانتۆڵى کورت لە کەرکوک چۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پاریزگاکەش دەڵێت ئەو بڕیارە تەنها کوڕانى کەرکوک دەگرێتەوە نەک کچان. . نەجات حسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەركوك بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بڕیارەكەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك نیگەرانی لای گەنجانی شارەكە دروستكردووە، بە بەرتەسكردنەوەی ئازادی گەنجان ناوزەند کراوە، بەڵام خەڵكانی خاوەن خێزان و بەتەمەنەكان دیاردەى لەپێکردنى سێچارەک و شۆڕت بە پێچەوانەی ئاین و عورفی شارەكە دادەنێت و بڕیارەکە بە بڕیارێکى باش دەزانن". . "ئەو خێزانانەی دەچنە بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و دیمەنی ئەو گەنجانە دەبینن كە جلی لەو شێوەیان پۆشیوە شەرم دایاندەگرێت، دەبو كچان ئەو جۆرە جلانە بپۆشن، بەڵام بەهۆی پابەندبوونیان بە ئاین و دابونەریتەوە کچانى کەرکوک بە هیچ جۆرێک بەو شێوازە جلانەوە نایەنە دەرەوە بۆیە ئەو بڕیارە بۆ کوڕان دەرچووە"، نەجات حسێن واى وت. . پۆلیسی كەركوك بڕیارێكی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوكی خستە بواری جێبەجێكردنەوە، كە هەر گەنجێکى کوڕ بە پانتۆڵی سێچارەك و کورتەوە لە شوێنە گشتییەكاندا بگەڕێت، دەستگیر دەكرێت. . .