گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیاى مۆتۆرۆلا دەیەوێت بە بەرهەمهێنانى مۆبایلێک کێبڕکێى سامسۆنگ بکات

2019.05.13 - 22:26
کۆمپانیاى مۆتۆرۆلا دەیەوێت بە بەرهەمهێنانى مۆبایلێک کێبڕکێى سامسۆنگ بکات
ناس كورد- كۆمپانیایی مۆتورۆلاى ئەمریکى بە نیازە مۆبایلی جۆری "One Vision" بخاتە بازارەكانەوە، پێشبینیش دەكرێت ئەو جۆرە مۆبایلە ڕکابەرێکى بەهێزى سامسۆنگى جۆرى ئێس بێت. . مۆبایلە نوێیەکەى مۆتۆرۆلا چەندین هەڵبژاردەى تایبەتى تێدایە لەوانە، شاشەیەكی گەورەی هەیە و ڕوونی و وردی وێنەكانی (1080 بە 2520) پێكسڵە، بە میمۆری 128 گێگا بەردەست دەبێت. . پاترێکەشى 3500 میلی ئەمپێرە دەبێت، ڕووی پێشەوەی مۆبایلەكە هەمووی شاشە دەبێت و تەنها كونێكی بچوكی تیدایە بۆ كامیراكەی، لە ڕووی پشتیشە موبایلەكە هاوشێوەی موبایلەكانی جۆری سامسۆنگە. . ڕوونی ووردی كامیراكەی پێشەوەی مۆبایلى وەن ڤیشنى مۆتۆرۆلا (48+5) مێگا پێكسڵ دەبێت، دەتوانێت لە ڕوناكییەكی كەمیشدا وێنەكان بە کوالیتییەکى بەرز بگرێت. . كامیراى پێشەوەشى 25 مێگاپێكسڵ دەبێت و بە تایبەتمەندی ناسینەوەی دەموچاوی كەسەكان، مۆبایلە نوێیكەی مۆتورۆلا دژە ئاویش دەبێت. . پێشبینی دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بخرێتە بازرەكانی جیهانەوە، نرخەکەشى کە بەلاى کڕیارانەوە گرنگە لە 300 یۆرۆ تێپەڕ ناكات. . .