ناس کورد-
دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی روسیا ڕایگەیاند، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا، کارمەندێکی فەرماندەیی کەشتیگەلی باکوریی ڕوسیایان دەستگیرکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کارمەندەکە شێوازی هێما ئەلکترۆنییەکانی کەشتیگەلییەکەی کۆپی کردووە و هەوڵی داوە بێدات بە ئەمەریکییەکان، بۆیە بە 13 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" کە (هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە: "ئەمڕۆ هەینی دادگایەکی ڕوسیا بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا، کارمەندێکی فەرماندەیی کەشتیگەلی باکوری ڕوسیای بە 13 ساڵ زیندانیکردن سزا داوە".
ئاماژە بەوەشکراوە: " یوری ئیشینکۆ، کە لەبەشی هیما ئەلکترۆنییەکانی کەشتیگەلی باکوری ڕوسیا کاریکردووە لە ساڵی 2019 هەوڵی داوە کۆپییەکی هێما ئەلکترونییەکانی کەشتیگەلییەکە ڕادەستی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا بکات".
ئەوەش هاتووە: "یوری، بەتۆمەتی سیخوری و ناپاکی لە وڵات، لەلایەن دادگاوە سزادراوە، ناوبراو لەمانگی تەموزی ساڵی ڕابردوودا هەوڵی داوە زانیارییەکان ڕادەستی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا بکات، بەڵام لە بۆسەیەکی دەزگەکەدا دەستگیرکراوە".