گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆتا خۆر ئاوابوون لە ئالاسکا

دیمەنی کۆتا خۆرئاوابوون و نەگەڕانەوەی بۆ ماوەی 66 ڕۆژی دیکە لە شارێکی ئالاسکا

2020.11.20 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لەدیاردەیەکی گەردوونی سەرنجڕاکێشدا کە هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە، بۆ ماوەی 66 ڕۆژ خۆر لە ئاسمانی شاری (ئۆتکیاگڤیک) لە وڵایەتی ئەلاسکای ئەمەریکا نامێنێت و دوای 66 ڕۆژی دیکە جارێکی دیکە خۆر لەو شارە هەڵدێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی تویتێکی خزمەتگوزاریی "کەشی نیشتیمانی ولایەتی ئەلاسکا" کە لە هەژماری فەرمیی دامەزراوەکە بڵاوکراوەتەوە و " ناس کورد" بینوویەتی ( 20ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە: "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30 بەکاتی ئەلاسکا خۆرئاوادەبێت و بۆ ماوەی 66 ڕۆژ خۆر لە ئاسمانی شارەکەدا نابینرێت و شارەکەش دەچێتە چوارچێوەی دیاردەی شەوی بەستەڵەکییەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: " بڕیارە خۆر جارێکی دیکە لە 23ی کانوونی دووەمی 2021 دا ڕووبکاتەوە ئاسمانی شارەکە، بۆیە دەڵێین شەوێکی شاد  ئۆتکیاگڤیک".  

 

شاری ئۆتکیاگڤیک پێشتربە ناوی ( پارو)وەوە ناسراوە دەکەوێتە بەشی باکوری بەستەڵەکی باکوریی ڕووی زەوی، لەئێستادا زیاتر لە چوارهەزار کەس لەو شارەدا دەژین وپێشەی سەرەکی دانیشتوانەکەشی ڕاوی ماسی و نەهەنگە.