گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەوڵ هەیە بۆ کاراکردنەوەى ماددەى 140 ى دەستورى عێراق

2019.05.13 - 22:05
هەوڵ هەیە بۆ کاراکردنەوەى  ماددەى 140 ى دەستورى عێراق
ناس كورد– فوئاد عەبدوڵا لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانى کوردستان، لە هەوڵى ئەوەدان کار بکەن بۆ کاراکردنەوەى ماددەى 140ى دەستورى عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش زانیارییان کۆکردۆتەوە. . لەو بارەیەوە جەمال حەوێز جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "چاوەڕوانی دەستنیشانكردنی وادەیەكین لەلایەن لیژنەى جێبەجێکردنى ماددەى 140 لە بەغداد بۆ ئەوەى کۆببینەوە لە بەغداد، بەڵام وەك لیژنە پەرلەمانییەکەى خۆمان زانیاری و داتامان لە لێپرسراوانى نوسینگەی خانقین و كەركەركوكى ماددەی  140 وەرگرتووە، هەمووی دەكەین بە ڕاپۆرتێك و دەیخەینە بەردەم لیژنە پەیوەندیدارەكانی بەغداد لە داهاتوودا". . جەمال حەوێز ئاماژەى بەوەشکرد: "ئامانجمان لە کۆکردنەوەى زانیارییەکان ئەوەیە، بە بەڵگەوە ئەوە تۆمار بکەین کە لە پاش ڕوداوەكانی 16ى ئۆكتۆبەرەوە عەرەبەکان گەڕاونەتەوە ناوچەکانى ماددەى 140، بە تایبەت ناوچەی سەرگەران و دەوروبەری، كە هەڕەشەن بۆ سەر 3 هەزار دانیشتووی كوردی ڕەسەنی ئەو ناوچانە". . بە وتەى جێگرى سەرۆکى لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم، ئەو هەنگاوەى لیژنەکە مەبەست لێی کاراکردنەوە و جوڵاندنەوەى ئەو ماددە دەستورییەى عێراقە بۆ ئەوەى مافى کورد لەو ناوچانە پێشێل نەکرێت. . .