ناس کورد-
له پهیامێكدا بنهماڵهی دكتۆر فرسهت سۆفی، پارێزگاری كۆچكردووی ههولێر ڕایانگهیاند: "سوپاسی سهرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مهسرور بارزانی و تهواوی چین و توێژهكانی كوردستان دهكهین كه هاوخهممان بوون لهو كۆسته گهورهماندا، بە پێویستی دەزانین، بڵێین، بەهۆی ڕێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هیچ شوێنێک پرسە دانانێین."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دهقی پهیامهكه:
بەناوی بنەماڵەی خوالێخوشبوو (د.فەرسەت سۆفی) سوپاس و ستایشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کەهەر لەکاتی نەخۆش کەوتنی جوانەمەرگ تاوەکو گیان لەدەستدانی لەگەڵمان لەسەر هێڵ بوون و ئەوەی لەتوانادابوو ئەنجامیاندا بۆ چارەسەرکردنی د.فەرسەت.
هەروەها زۆر سوپاس بۆ ڕێزداران سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی حزبی و ئیداری و نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و نوێنەری کونسلخانە و پیاوانی ئاینی کە بەشادراربوون لەڕێوڕەسم و مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی جوانەمەرگ، زۆر سوپاسی تەواوی چین و توێژەکانی کوردستان و ئەو جەماوەرە خۆشەویستە بێشومارەش دەکەین کە ئەرکیان کێشاو بەشداربوون لەبەخاک سپاردنی تەرمی جوانەمەرگ د.فەرسەت سۆفی، سوپاس بۆ ئەو ئازیز و خۆشەویستانەشی کە چ بەتەلەفۆن یان بەنامەی هاوخەمی خۆیان بۆمان دەربڕیوە، بەشداریتان لەم کۆستەمانداو هاوکات دەڕبڕینی هاوسۆزیتان بۆئێمە، بڕێک لەخەم و ناسۆر و ئازاری لەدەستدانی کۆچکردوی لێکەمکردینەوە.
لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین، ئەگەرچی لەدەستدانی جوانەمەرگ کۆست و کەسەرێکی گەورەی لە دڵی هەموو لایەکمان دروستکرد و گیان لەدەستدانی خەم و کەسەرێکی گەورە بوو و تەواوی کوردستانییان تازیەبارکرد، چونکە د.فەرسەت بەتەنها هی ئێمە نەبوو هی هەموو کوردستان بوو، بەوبۆنەیەوە هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەتی و جەماوەری خۆشەویستی کوردستان بەگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرنا، بەهیچ شێوەیەک نە لەماڵ نە لەهیچ شوێنێکی تر، پرسە دانانرێت، دووبارە سوپاسو ستایش بۆ هەموولایەک و هیوادارین هەرگیز ناخۆشی و کەسەر نەبینن.