ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و هەشت مانگ گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێت (هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "کاتژمێر1:40 خولەکی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای کۆنی بنەسڵاوە لەبەرامبەر باخچەی ئاژەلان رووداوێکی پێکدادان لەنێوان سێ ئوتومبێل لەجۆرەکانی نیسان سەنی و شینگ یۆنگ و جێبی تایبەت ڕوویدا و تیایدا مندالێکی تەمەن ساڵ وهەشت مانگ گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی بوو لەلایەن نیسان سەنیە تایبەتەکە، بۆیە کاتێک زۆر نزیک ببوەوە لەشینگ یۆنگەکە خۆی پیاکێشابو لەدواوە و بەهۆیەوە شینگ یۆنگەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستدابوو و چوبووە دیوەکەی تری شەقام و لەوێش جێبێکی تایبەت کە لەسایدی خۆی دەهات خۆی پیاکێشابوو."
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەشكردووە: " دیقەت بدەن کاتەکە زۆر درەنگانی شەو بووە و هەر بەتەنها لەوانەیە ئەو سێ ئوتومبێلە لەو شەقامە بوبن کەچی بەهۆی پابەندنەبون و لێخورین بەسەرەرۆیی یەکێکیان کارەساتێکی نایەوە."