گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکی بەفر و باران

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران و هەورە بروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات

2020.11.20 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران و هەورە بروسکە ڕوو لە هەرێم دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە هەندێک ناوچەی هەولێر و دهۆکیش ئەگەری بەفر بارین هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند: "پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێکی بارانبارین  سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت."

 

هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکان، لەهەندێک ناوچەی پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هەولێر و دهۆک ئێواری سبەینێ شەممە کەشەکە جێگری دەبێتەوە، بەڵام لە سلێمانی و کەرکوک ئەگەری بەردەوامبوونی هەیە.