ناس کورد-
شوێنەوارناس و مامۆستایەکى زانکۆ باس لە پارێزگارەکانى شارى هەولێر بە درێژایى مێژوو دەکات و دەڵێت، زۆریان یان کوژراون یاخود لەو کاتەى لە پۆستەکەیاندا بوون گانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.دڵشاد زاموا، شوێنەوارناس و مامۆستاى زانکۆ لە بابەتێکدا بە ناونیشانى له "نیریشخوخا"ی یه‌كه‌م پارێزگاری ئوربیلوم "هه‌ولێر"ه‌وه بۆ كۆتا پارێزگار، "ئه‌و پارێزگارانه‌ی كه له كاتی فه‌رمانڕه‌واییدا كوژراون یان مردون" نوسیویەتى، شاری ئوربیلوم "هەولێرى ئێستا" كۆنترین شاری به‌رده‌وام ئاوه‌دانی كوردستانە، ناوی یه‌كه‌م پارێزگاری ئه‌م شاره 4200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر "2200 پ.ز"، "نیریشخوخا"یه كه له گه‌لی خورییه‌كان بوو، به‌ڵام گوتییه‌كان هێرشیانكرده سه‌ر شاره‌كه و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسی یه‌كه‌م پارێزگار نازاندرێت.
هێماى بۆ ئەوەشکردوە، له سه‌ده‌ی 18 پ.ز پارێزگاری ئوربێل ناوی "بون‌و-عه‌شتار" بوو و له شاری قابرا داده‌نیشت، به‌ڵام "شه‌مشی ئه‌ده‌دی" یه‌كه‌می پاشای ئاشوری هێرشی برده سه‌ر شاره‌كه و پارێزگاره‌كه‌ی به‌دیلی برد و دواتر ئازادی كرد، ئه‌م پارێزگارهش چاره‌ی ڕه‌ش بوو له ناوچه‌ی دیاله‌وه پاشای شانشینی ئیشنونا كه ناوی "دادوشا" بوو هێرشیكرده سه‌ر شاره‌كه و بون‌و-عه‌شتاری به ڕم كوشت.
لە درێژەى نوسینەکەیدا باسى لەوەکردوە، له سه‌رده‌می ئاشوری نوێ‌دا شاری ئه‌ربائیل بووه مه‌یدانی كوشتنی پارێزگاره‌كانی ناوچه چیاییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، "بوبو"ی فه‌رمانڕه‌وای بارزانیشتون له قه‌ڵای هه‌ولێر كهوڵكرا، له سه‌رده‌می فارسه هاخامهنشییهكاندا نه‌وه‌ی كه‌یخوسره‌وی پاشای میدیا كه ناوی "چیتران-ته‌خما" بوو پارێزگاری شاری ئه‌ربیرا "هه‌ولێر"بوو دژی فارسه‌كان ڕاپه‌ڕی به‌ڵام داریوشی یه‌كه‌می فارس له 521پ.ز هێرشی كرده سه‌ر شاره‌كه و ده‌ست و قاچى پارێزگاری شاره‌كه و 447 پیاوماقوڵی شاره‌كه‌ی په‌ڕاند و چاوێكی كوێركرد و به ده‌روازه‌ی شاردا هه‌ڵیواسی.
د.دڵشاد هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئازادی كوڕی مۆنۆبازۆس كه فه‌رمانڕه‌وای ئه‌ربێلا و ئهدیابێنێ بوو، كاتێك وازی له بت په‌رستی هێنا و بووه جوله‌كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ره‌نگاری بوونه‌وه و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ركران، له سه‌رده‌مه‌كانی تریشدا چاره‌نووسی پارێزگاره‌كان باشتر نه‌بوون.
جەختیلەوەشکردوەتەوە، له پێش ڕاپه‌ڕین پارێزگاره‌كان كه به‌عس دایده‌نان بۆ ئه‌م شاره پێشمه‌رگه نه‌یده‌هێشت به ئاسوده‌یی بژین، له دوای ڕاپه‌ڕین له‌كاتی فه‌رمانداریدا دوو پارێزگاری ئه‌م شاره له هێرشی چه‌كداری و ته‌قینه‌وه‌دا كوژراون، دوا پارێزگاریش هه‌ر له كاتی فه‌رمانداریدا كۆچی دوایی كرد.
فرسەت سۆفیش دواین پارێزگارە کە ڕۆژی چوارشەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2020، بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.