گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێک: تا ساڵى 2050 نیوەى جیهان بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن

2020.11.19 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێک: تا ساڵى 2050 نیوەى جیهان بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن

ناس کورد-

بەپێى ڕاپۆرتێکی زانستی، شێوازى خۆراک لە جیهاندا بووەتەهۆى ئەوەى کێشی دانیشتوانى جیهان بەرەو زیادبوون بڕوات و تا ساڵى 2050 زیاتر لە چوار ملیار کەس کێشەى قەڵەوییان دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى پەیمانگاى بوتسدام بۆ کاریگەریەکانى کەشوهەوا "PIK" کە ڕۆژنامەى دەیلى مەیل بڵاویکردوەتەوە، ئەگەر خەڵکى جیهان لەسەر ئەو ڕێوشوێنەى ئێستا لە زۆربەى ناوچەکانى جیهان بڵاوبوەتەوە بەردەوامبن لەسەر سیستمى خۆراکیان ئەوا ڕێژەى زیادبونى کێش لە ماوەى 30 ساڵى داهاتودا بەشێوەیەکى فراوان زیاد دەکات.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لە لێکۆڵینەوەکەدا جەخت لەسەر جۆرى خواردن و ئاڕاستەکانى و جۆرەکانى و چۆنێتى بەکارهێنانى لەلایەن خەڵکەوە و چۆنێتى گەشەکردنى دانیشتوان و چۆنێتى بەهەدەردانى کراوە.

 

بەپێى داتاکان، تا ساڵى 2050 نیوەى دانیشتوانى جیهان کێشەى قەڵەوییان دەبێت، 500 ملیۆن کەسیش کێشەى کەمى کێشیان دەبێت بەهۆى برسێتییەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ژمارەیەکى زۆر خەڵک سەوزەکان و خۆراکە ڕووەکیەکان و چەندین جۆر خۆراکى ترى تەندروستیان بەکارهێناوە، بەڵام لەساڵى 1965ەوە جیهان بەرەو بەکارهێنانى ئەو خواردنانەى چارەسەرکردنیان لە جەستەدا قورسن و گۆشتە دەوڵەمەندەکان بە پرۆتین و بەرهەمە شەکریەکان و کاربۆهێدرایتەکان چووە.