ناس كورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، پەرلەمان ناتوانێت لەسەر حکومەت بیکاتە بە مەرج ئەو قەرزەى پەسەندى کردوە بیدات بەکێ و نەیدات بە کێ، ئەوە کارى حکومەتە و كازميش بەڵێنی داوە بە ناردنی پارەکەى هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (19ى تشرینى یەکەمى 2020) لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئەگەرى ناردنى 320 ملیار دینارەکەى موچە فەرمانبەرانى هەرێم لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانەوە وتى، "کازمى بەڵێنى داوە ئەو پارە بنێریت بەڵام ئیتر نازانین دەینێرێت یاخود نا."
وتیىشى، بەڵام کاتێک پەرلەمان یاساى قەرزى پەسەند کرد ناتوانێت بە حکومەت بڵێت دەبێت پارە بدات بە کێ و نەیدات بە کێ، ئەوە کارى پەرلەمان نییە و کارى حکومەت، بۆیە یاسای قەرز کە پەرلەمان پەسەندی کرد ناتوانێت ڕێگر بێت لە بەردەم کازمی بۆ ناردنی پارەکە.
وتیشی، "لەو بڕوایەداین ئەگەر کازمى کێشەى هەبوایە لە ناردنى پارە بۆ هەرێم ئەوا ئەو قسەیەى نەدەکرد و کێشەى بۆ خۆى دروست نەدەکرد."
سەبارەت بەوەشى کەى حکومەت پارەکە دەنێرێت ئەندامەکەى لیژنەى دارایى وتى، "تائێستا هیچ دیار نییە و نازانین کەى دەنێردرێت و تائێستا نەچوینەتەوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەى تەئکید بکەینەوە."