ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوێکی بۆ سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکان کردووە تاوەکو "ئەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەران بکرێتەوە" بۆئەوەى لەڕێگەیەوە بتوانن موچەی مانگانەیان وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە ڕۆژی سێشەممە (17ی تشرینی دووەمی 2020) بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناردووە و وێنەیەکی دەستی ناس کورد کەوتووە دەڵێت، بە پشتبەستن بە یاسای چاكسازی و لە چوارچێوەی ڕێكخستنەوەی بواری بانكی لەهەرێم و بە ئەلكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان، ئەژمێری بانكی تایبەت بۆ هەر موچەخۆرێك دەكرێتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگانەیان."
دەشڵێت، "بە مەبەستی کردنەوەى ئەژمێری بانکی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ئەژمێری بانکییان نییە پێویستە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکان نوسراوەکانیان ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی بانکی تایبەتمەند بکەن بۆ کردنەوەى ئەژمێری بانکی بە مەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگانەیان."