ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامارێکى نوێى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوودا، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (19ى تشرینى دووەمى 2020)، ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2314 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 2374 توشبوی نوێ تۆمارکراوە و 39 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.