گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فرسەت سۆفى چى بە براکەى وت؟ 

دوایین وەسێتى فرسەت سۆفى بەر لە مردنى لەسەر زارى برایەکییەوە 

2020.11.19 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین وەسێتى فرسەت سۆفى بەر لە مردنى لەسەر زارى برایەکییەوە 

ناس کورد- 

برایەکی فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردوی هەولێر باسی دوایین کاتەکانی فرسەت سۆفی و وەسیەتی دەکات پێش گیانلەدەستدانی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژی (چوارشەممە، 18ى تشرینى دووەمى 2020)، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای 30 رۆژ لە توشبوونی بە کۆرۆنا و مانەوەی لەژێر چاودێری پزیشکیدا لە تورکیا گیانی لەدەستدا و بڕیارە ئەمڕۆ (19ی تشرینی دووەمی 2020) تەرمەکەى ی فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردوی هەولێر لە فڕۆکەخانەى ئەنقەرە بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان، زاهیر سۆفی برای فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە باسی لە دوایین رۆژەکانی ژیانی فرسەت سۆفی دەکات و رایگەیاند ،"لە رۆژانی کۆتاییدا رەوشی تەندروستی فرسەت بەرەو خراپی دەچوو، بۆیە هێنامانە ئەنقەرە، لێرە لەژێر چارەسەری پزیشکیدا بوو پاش هینانی سەرەتا رەوشی تەندروستیی بەرەو باشی دەچوو، بەڵام لەناکاو رەوشی تێکچو بەرەو خراپی، تاوەکو گیانی لەدەستدا".

 

لەبارەی دوایین وەسییەتی فرسەت سۆفی پێش گیانلەدەستدانی، زاهیر سۆفی ئاشکرایدەکات، "من تەنیا 10 خولەک بینیم و قسەم لەگەڵدا کرد، وەسیەتی ئەوە بوو بگەڕێتەوە کوردستان و لە کوردستان بنێژرێت".