ناس کورد-
بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق باس لە بێ نرخ بوونی دراوى عێراق دەکات وەکو تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی و ئەوەش ئاشکرادەکات، "ئه‌و قەرزەی عێراق دەیکات كاریگه‌ری نەرێنى زۆره".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. فازڵ نه‌بی بریكاری پێشوتری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و کە هاوکات پڕۆفیسۆرو هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئابورییه له‌زانستی ئابوری به‌شی ژمێریاری لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ "دەنگى ئەمریکا" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ى تشرینى دووەمى 2020) رایگەیاند، له‌مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ له عێراق داوای قه‌رزكرا نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلار و 15 تریلیۆن دینار بوو کە ڕەزامەندیان لەسەر وەرگرت، به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌و حساباتانه‌ی كه‌من كردوومه ئه‌و پاره‌یه‌ی کە داواكرا، ده‌كرا له عێراق تاكۆتایی ئه‌مساڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ بدرێت.
ڕونیشیده‌كاته‌وه،"ئه‌و قه‌رزه كاریگه‌ری سلبی زۆره چونكه هه‌میشه وه‌رگرتنی قه‌رز له‌جیهان بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه و بۆ ئه‌وه‌یه كه‌پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پێ بكات دواتر له‌داهاتی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه بتوانێت قه‌رزه‌كانی بداته‌وه به‌ڵام كاتێك كه بۆ مووچه به‌كاری ده‌هێنێت ده‌بێت دواتر خودی قه‌رزه‌كه و سوودی سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ش له‌خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بدرێت ئه‌مه واده‌كات له‌داهاتودا دیسان هه‌ر له‌ناو قه‌یرانێكی تری ئابوری‌دا بژێت.
د.فازڵ نه‌بی ده‌شڵێت: "ئێستا ئه‌گه‌ر ته‌ماشای یه‌ده‌گی بانكی مه‌ركه‌زی بكه‌ین نزیكه‌ی 68 ملیار دۆلار بۆ 52-53ملیار دۆلار دابه‌زیووه ئه‌و به‌شه نه‌قدیه‌ی كه له‌عێراق هه‌یه ده‌بێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له‌یه‌ده‌گی لانی كه‌م 36 ملیار دۆلار هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر پاره‌ی عێراق نه‌كات هه‌تا هێزی كڕینی پاره‌ی عێراقی نه‌یه‌ته خواره‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق هه‌ر قه‌رزی وه‌رگرت ئه‌وا ناچار ده‌بێت له‌و 36 ملیاره یه‌ده‌گه بێته‌خواره، ئه‌گه‌ریش هاته خواره‌وه ئه‌وا ئابوری عێراقی به‌ره‌و ڕووخان ده‌ڕوات چونكه پاره‌ی ئێمه‌ش وه‌كو تمه‌ن و لیره‌كی توركی بێ نرخ ده‌بێت ئه‌و كاته هه‌ڵاوسانێكی زۆر له‌وڵات دروست ده‌بێت و وڵات به‌ره‌و وێرانی ده‌ڕوات ئه‌وه‌یه كێشه گه‌وره‌كه كه ده‌بێت به‌دوایدا بچن هه‌تا عێراق توشی داڕمانی ئابوری نه‌بێت".