گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتى بارانبارینەکە

پێشبینییەکانى کەشناسی هەرێم بۆ دەستپێکردنەوەی بارانبارین  

2020.11.19 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکانى کەشناسی هەرێم بۆ دەستپێکردنەوەی بارانبارین  

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رۆژی هەینی بارانبارین دەستپێدەکاتەوەو بەتایبەت لەکاتی ئێوارەو شەودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە(19ی تشرینی دووەمی 2020) پێشبینییەکانی کەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و رۆژی هەینی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، رۆژی هەینی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارەو شەودا.

 

بەپێی پێشبنییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ (پیێنجشەممە) ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەوردەبێت و ئەگەری بارانبارین نییە.