گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند گۆڕانکارییەک دەکرێت 

لێدوانى ڕاوێژکارێکى کازمى لەبارەى هەموارکردنى یاساى هەڵبژاردنەکان 

2020.11.19 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى ڕاوێژکارێکى کازمى لەبارەى هەموارکردنى یاساى هەڵبژاردنەکان 

ناس كورد- 

حکومەتى عێراق داواى هەموارکردنەوەى یاسای نوێى هەڵبژارنەکان دەکات و دەیەوێت دانانى  سندوقەکانى دەنگدان لەدەرەوەى عێراق و ناو نەخۆشخانە و زیندانەکانیش هەڵوەشێنرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەبدولحوسێن هەنداوى ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان (19ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران فەرمانى بە وەزیرى دارایى کردووە سەرجەم پێداویستیەکان بۆ پاڵپشتیکردنى کۆمسیۆنى هەڵبژاردن دابین بکرێت بەتایبەت بابەتى گەنجینەکردن و هەڵگرتنى دەنگەکان و لایەنى ئەمنى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پڕۆسەکە پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆژیاى نوێ و سیستمى بایۆمەترى تۆمارى دەنگدان و هەروەها دەنگدانى ئەلیکترۆنى و چاوێریکردنى ئەمنیى ئەوەش بەمەبەستى ڕێگریکردن لەساختەکارى.

 

هەنداوى دەشڵێت، داوا لەنەتەوە یەکگرتووەکانیش کراوە چاودێرى پڕۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەعێراقدا بکات.

 

ڕاوێژکارەى سەرۆک وەزیران ئەوەشى ئاشکرا کردووە، حکومەت دەیەوێت هەفتەى داهاتوو داواى هەموارکردنى یاسای هەڵبژاردنەکان بکات کە بەمدواییانە پەسەند کرا لەپەرلەمان و لەهەموارکردنەوەکەشدا سندوقەکانى دەنگدان لەدەرەوەى عێراق و هەروەها ناو نەخۆشخانە و زیندانەکانیش هەڵبوەشێنرێتەوە.