گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوو کۆڵبەرى کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

2020.11.19 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کۆڵبەرى کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران

ناس کورد- 

دوو کۆڵبەرى کورد لەسنوری شاری شنۆ بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنورپارێزی ئێرانەوە، لە ناوچە سنورییەکانی شنۆ، کوژران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (19ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند، هێزەکانی سنورپارێزی ئێران لە سنوری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، دەسڕێژیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژەدا دوو کۆڵبەر کوژراون.

 

باسی لەوەشکردوە، یەکێک لەو کۆڵبەرانە ناوی "هاکان محەمەدزادە"یە و خەڵکی گوندی "کریکان"ی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماسە و کۆڵبەری دووەم ناوی "وەسیم فەردین زاده"یە و خەڵکى گوندی "پرداوێ"ی شنۆیە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.