گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لە داهات و نەوت 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کێشە نوێکانى نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات 

2020.11.19 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کێشە نوێکانى نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ڕادەستکردنی نیوەی داهات و نەوت بە حکومەتی ناوەندی، دەشڵێت، بەهۆی کشانەوەی یاسای بودجەی 2020 لە پەرلەمان لەلایەن حکومەتەوە و ناردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی وەک جێگرەوە بۆ پڕۆژە یاساکە، ئەو کێشەیە دروست بوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی" سۆمەرییە" کە " ناس کورد" بینیویەتی، ڕایگەیاند:" لە 18ی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردودا حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی عێراقی  ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە نیوەی داهاتە سنورییەکان و نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، ئەوەش لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای 2020 دا".

 

وتیشی:" دوای ئەوەی حکومەت پڕۆژە یاسای 2020ی لە پەرلەمان کشاندەوە، کێشەکان سەریهەڵدا، چونکە حکومەت وەک جێگرەوەیەک بۆ پڕۆژە یاساکە، یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی ڕەوانەی پەرلەمان کرد، ئەوەش وایکرد لایەنەکانی ناو پەرلەمان بەپێی شرۆڤەی خۆیان ناوەڕۆکی یاساکە دەستکاری بکەن کە لەبەرژەوەندی کوردا نەشکێتەوە".

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی وت:"کێشەکە تەنها لەڕادەستکردنی نیوەی داهات و نەوت خۆی نابینێتەوە، بەڵکو دەبێت بەغدا وهەولێر لەسەر موڵەتدان بە کۆمپانیاکانی نەوت و ئەو قەرزانەی کە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە ڕێکبکەون".

 

 ڤیان سەبری، باسیلەوەشکرد:"یاسای پڕکردنەوەی کۆرتهێنانی دارایی لەلایەن حکومەتەوە دانراوە، ئەو بڕگانەشی کە پێشتر لەناو بودجەی 2020دا دانرابوون هەمان ئەو بڕگانەن کە لە ناو یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییدا هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی سەیروخۆسەپێن لایەنە شیعەکان وسونەکان پرسەکەیان دژبە کورد گۆڕی".