گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

پڕۆژەیەکى نوێى وەزارەتى پلاندانانى عێراق لە 8 پارێزگا ’سلێمانى و دهۆکى تێدایە’

2020.11.19 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەیەکى نوێى وەزارەتى پلاندانانى عێراق لە 8 پارێزگا ’سلێمانى و دهۆکى تێدایە’

ناس کورد- 

وەزارەتى پلاندانانى عێراق بەمەبەستى گەشەپێدانى پڕۆژەى سندوقى گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە8 پارێزگا ئەنجامدانى زنجیرەیەک وۆرک شۆپى ڕاگەیاند کە پارێزگاى دهۆک و سلێمانیش دەگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، نەجلا عەلى موراد بەڕێوەبەرى سندوقى گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سەر بەوەزارەتى پلاندانان (18ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، وۆرک شۆپەکە بنەمایەکى سەرەتایى بۆ گەشەپێدان لە 8 پارێزگاى عێراق دادەنێت کە (بەغدا، نەینەوا، میسان، الانبار، زەیقار، سلێمانى، بابل، قادسیە) دەگرێتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەگوێرەى ئەو بەرنامەیەى کە دانراوە وۆرک شۆپەکە گفتوگۆ لەسەر ئاڵنگارى و بەربەستەکان و کارکردن و پێداویستیەکانى دەکات و چۆنیەتى گەشەپێدان و بەرفراوانکردنى هەلى کاریش لەو 8 پارێزگاییە تەوەرى سەرەکى وۆرک شۆپەکە دەبێت.

 

موراد باسى لەوەش کردووە، مەشق و ڕاهێنانیش بەسەرجەم کارمەندە نوێییەکانى لەپسپۆڕییە جیاوازەکانى ، ئاڵۆگۆڕکردن، کارگیڕى ، پاراستنى ژینگە و چاودێرى و هەڵسەنگاندن لەو پارێزگایانە دەکرێت.

 

لاى خۆشیەوە، مستەفا موستاف نوێنەرى بانکى نێودەوڵەتى ڕایگەیاندووە، وۆرک شۆپەکە بۆ پێداچوونەوە بە بەرەوپێشچوونەکانى پڕۆژەى سندوقى گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى ئەنجام دەدرێت و لەقۆناغى یەکەمدا پارێزگاکانى موسەننا و سەڵاحەدین و دهۆک دەگرێتەوە و لەقۆناغى دووەمیشدا 5 پارێزگاى ترى بەدوادا دێت کە سلێمانیشى تێدایە.