گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەرکى لەپێشینە

لێدوانى مستەفا سەید قادر لەبارەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە 

2020.11.19 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى مستەفا سەید قادر لەبارەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە 

ناس کورد- 

جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختدەکاتەوە  لە ئەنجامدانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بە پێویستی دەزانێت یەکگرتنەوەی پێشمەرگە بکرێتە ئەرکێکی لەپێشینەیی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستاندا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەراڵ جۆن لۆریمەر، راوێژکاری سیاسی و سەربازی باڵای حکومەتی بریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤن هاکی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و تیمێکی سەربازی بریتانی کۆبوەتەوە. 

 

بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە، مستەفا سەید قادر و ئەندامانی شاندەکە جەختیان لە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاکسازی لەسەرجەم هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و داوایان کردووە ئەو کارە بکرێتە ئەرکێکی پێشینەیی.

 

باس لەوەشکراوە، هەردولا کۆک بون لەسەر ئەوەی یەکریزی لایەنە سیاسییەکان و یەک هەڵوێستییان سەبارەت مەسەلە چارەنوسازەکان یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات پلە و پایەی لە ناوەوە و لە دەرەوە پتەوتر بێت.

 

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا مستەفا سەید قادر، جێگرى سەرۆکى هەرێم، رۆڵی بریتانیای بەرز نرخاند لە پشتگیرکردنی هەرێمی کوردستان لە رۆژانی بەرەنگاربونەوەی داعش  و پێشنیاری بۆ شاندەکە کردوە کە ئەم رۆڵە لە ئێستادا فراوانتر بکرێت بەشێویەک بوارەکانی مرۆیی و تەندروستی و بازرگانی بگرێتەوە.