گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خراپترین سیناریۆ

بەرپرسێکى پارتى هۆشدارى دەداتە حکومەتى عێراق

2020.11.19 - 08:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى پارتى هۆشدارى دەداتە حکومەتى عێراق

ناس کورد-

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان هۆشدارى دەداتە حکومەتى عێراق لە ئەنجامدانى هێرشى توند بۆ سەر ناوچەى سەوز و باڵیۆزخانەى ئەمریکا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، هەڵوێستەى کردە سەر ئەو هێرشەى کە شەوى (17ى تشرینى دووەمى 2020) کرایە سەر ناوچەى سەوز و باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە و ڕایگەیاند "هەڕەشەیەکى ڕاستەقینەیە".

 

زێبارى ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا کە لە 3ی کانونی دووەمی 2019دا کوژران، ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی خراپتر هەیە.

 

حکومەتى عێراقیشى لەوە ئاگادار کردووە کە لەو بارەیەوە خۆى بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بکات.