گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لەجیابوونەوەى هەرێم دەکات 

لێدوانى پەرلەمانتارێکى عێراق لەبارەى هەناردەکردنى نەوت لەلایەن هەرێمەوە

2020.11.18 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى پەرلەمانتارێکى عێراق لەبارەى هەناردەکردنى نەوت لەلایەن هەرێمەوە

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، پێشنیازى پێدانى مافى هەناردەکردنى نەوت بە هەرێمى کوردستان لەبەرامبەر دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى وەک هەندێک پەرلەمانتار کردویانە رەتدەکەنەوە و ئەو کارە واتاى جیابونەوەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رەعد مەکسوسى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق (چوار شەممە 18ى تشرینى دووەمى 2020) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، پێدانى دەسەڵاتى هەناردەکردنى نەوت بە هەرێمى کوردستان لەبەرامبەر پابەندبونى بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى رەتدەکەنەوە، چونکە واتاى جیابونەوەیە.

 

هێماى بۆ ئەوەشکرد، هەناردەکردنى نەوت ئەرکى حکومەتى فیدراڵییە و ناکرێت دەستبەردارى ببێت، هەروەها حکومەت داهات دابەش دەکات وەک موچە و خەرجیەکانى تر.

 

مەکسوسى جەختیلەوەکردەوە، ڕێگەدان بە هەرێمى کوردستان بۆ هەناردەکردنى نەوت دەبێتە هۆى دروستبونى کێشە، لەوانەش داواکارى پارێزگاکانى تر بۆ هەمان بابەت، بۆیە هەناردەکردنى نەوت و دابەشکردنى داهاتەکەى پێویستە وەک ئەرکێکى حکومەتى فیدراڵى بمێنێتەوە.