گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرى لە زانایان شێواندوە

چى لەسەر کۆرۆنا نوێکە دەزانیت؟

2020.11.18 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
چى لەسەر کۆرۆنا نوێکە دەزانیت؟

ناس کورد- 

دواى زیاتر لە ساڵێک لە دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بڵاوبونەوەى لەجیهاندا و توشکردنى زیاتر لە 56 ملیۆن و گیانلەدەستدانى زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس، ڤایرۆسەکە پەرەى بەخۆى داوە و بەپێى وتەى شارەزایان 10 هێندەى ئەو کۆرۆنایەى سەرەتا دەرکەوت خێراتر بڵاودەبێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى لێکۆڵینەوەکە کە زانکۆى کارۆلیناى باکور لە ئەمریکا و پەیمانگاى زانستى پزیشکى لە زانکۆى تۆکیۆ لە ژاپۆن ئەنجامیانداوە، جۆرێکى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ ئێستا لە ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و ئەوروپا بڵاوبوەتەوە.

 

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتوە، کۆرۆنا نوێکە 10 هێندەى ئەو کۆرۆنایە خێراتر بڵاودەبێتەوە کە سەرەتا لە جیهاندا بڵاوبویەوە و ناوى لێنراوە "نەوە ڕەسەنەکە" زۆر مەترسیدارترە و زانایانى توشى تێڕامان کردوە.

 

باس لەوەشکراوە، ئەم جۆرە نوێیە پرۆتینەکەشى گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە  و مرۆڤێکى زیاتر توشدەکات و ئەوەش بە ئاشکرا دەردەکەوێت، بەڵام تائێستا زانایان کاریگەرى ئەو گۆڕانکاریانەیان لە ڤایرۆسەکەدا بۆ دەرنەکەوتووە، بەڵام ئەوە ئاشکرا دەکات کە بۆچى ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا و ئەوروپا لە کۆنترۆڵ دەرچووە بەڵام لە چین کۆنترۆڵکراوە، بەڵام ئەوەى جێى خۆشحاڵیە ئەو ڤاکسینانەى کە دروستکراون بەهەمان شێوە کاریگەریان لەسەر جۆرە نوێکەش هەیە.