گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەى دەنێردرێت؟

لێدوانى پەرلەمانتارێکى کورد لەبارەى ناردنى 320 ملیارەکە 

2020.11.18 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى پەرلەمانتارێکى کورد لەبارەى ناردنى 320 ملیارەکە 

ناس کورد- 

ئەندامێکى کورد پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ناردنى پارە بۆ هەرێم لەسەر ڕێککەوتنى حکومەتى هەرێم و ناوەند بەندە و بەپێى قسەکانى وتەبێژى سەرۆک وەزیران ئەوان پابەند دەبن بە ناردنى 320 ملیارەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەفراکسیۆنى گۆڕان لە لێدوانێکى بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، بابەتى ناردنى بڕێک شایستەى دارایى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە لە ڕابردوشدا لە دەرەوەى چوارچێوەى یاسایى پێشینەى هەیە، لەدواى ڕیفراندۆم حکومەتى عەبادى بەهەمان شێوە دەینارد، لە ئێستاشدا لەسەر ڕێککەوتنى بەغدا و هەرێم وەستاوە کە لەسەر چى ڕێکدەکەون.

 

وتیشى، پێمانوایە کاتى ئەوە هاتووە هەردولا لەسەر ڕادەستکردنى نەوت و بەشێک لە داهاتەکان ڕێکبکەون و ئەو ڕێککەوتنە بچێتە چوارچێوەیەکى یاسایى بۆ ئەوەى چیتر ئەو کێشەیە بەردەوام نەبێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى بە "ناس کورد" وت، ئەو 320 ملیارەى دەنێردرا پێش یاساى قەرز بە ڕێککەوتن لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى کازمى کراوە، هەر ڕۆژى پەسەندکردنى یاساکە وتمان هەردولا دەتوانن بەیەکەوە لەسەر چارەنوسى ئەو 320 ملیارە بڕیار بدەن.

 

سەبارەت بە قسەکانى ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى سەرۆک وەزیران تایبەت بە پابەندبونیان بە ناردنى ئەو پارەیەوە هۆشیار عەبدوڵا باسى لەوەکرد، خوێندنەوەى ئێمە بۆ قسەکانیان ئەوەیە دەینێرن و هیوادارین ئەو پارەیە بنێرن.