گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح: بە هیوام دیداری سلێمانی سەركەوتووبێت

2019.03.06 - 10:43
بەرهەم ساڵح: بە هیوام دیداری سلێمانی سەركەوتووبێت

 

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عیراق ڕایگەیاند دیداری سلێمانی ڕەوشی هەرێم و عیراق و ناوچەکە تاووتوێ دەکات، هیوادارم دیدارەکە سەركەوتووبێت.

 

لەمیانەی دەستپێكردنی شەشەمین دیداری سلێمانی لەزانكۆی ئەمریكی، د.بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عیراق وتی: "دیداری سلێمانی گفتوگۆ لەسەر پرسە جیاوازەكان دەكات، بە تایبەت ڕەوشی هەرێم ‌و عێراق ‌و ناوچەكە تاووتوێ‌ دەكرێت".

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ناونیشانی (عیراق ‌و دراوسێكانی: بەرەوسیستمێكی نوێی هەرێمایەتی) شەشەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی، دەستی بە کارەکانی کرد.

 

ساڵانە دیداری سلێمانی لە شاری سلێمانی و لە زانكۆی ئەمریكی بە ئامادەبوونی دەیان بەرپرسی باڵا لە ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق، بە بەشداری چەندین كەسایەتی بیانی بەڕێوە دەچێت.