گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر 

پەرلەمانتارێکی یەکێتى مەرجی حکومەتی هەرێم بۆ ڕادەستکردنی داهات و نەوت بە بەغدا ئاشکرا دەکات

2020.11.18 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی یەکێتى مەرجی حکومەتی هەرێم بۆ ڕادەستکردنی داهات و نەوت بە بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەرامبەربە دابینکردنی شایستە داراییەکانی  فەرمانبەران، پێشمەرگە، پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردووی جوتیاران و موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە 50%ى داهاتی دەروازە سنورییەکان و نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن ئالی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەرى (بغداد الیوم"ا کە" ناس کورد"بە دواداچوونی بۆ کردووە (18ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە دانوستان لەسەر ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان و نەوت لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا ئەنجام بدات".

 

 بەوتەی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی :"هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لەوە کردووەتەوە ئەگەر حکومەتی ناوەندی ماف و شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبودجەی 2021 جێگیربکات ومسۆگەری بکات ئەوا ئەوان لاریان نییە نیوەی داهاتەکان و نەوت ڕادەستی بەغدا بکەن".

 

 ئالی ئەوەشی وتووە: "ئەگەر حکومەتی ناوەندی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران، پێشمەرگە، پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردووی جوتیاران و موچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان بگرێتە ئەستۆ، ئەوا حکومەتی هەرێم ئامادەیە لە 50%ى داهاتی دەروازە سنورییەکان ونەوت ڕادەستی بەغدا بکات".