گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى نوێ لەو بارەیەوە 

 داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشکرا کرا 

2020.11.18 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
 داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشکرا کرا 

ناس کورد-

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی باج وگومرک لەدەروازە سنورییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و بەندەرە ئاوییەکان لەماوەى  کەمتر لە 12 مانگدا زیاترلە تریلیۆنێک دینار بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد"کەوتووە ( 18ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوە کراوە،"داهاتی باج و گومرک لە ماوەی نێوان سەرەتای ئەمساڵ و13ی ئەم مانگەدا، زیاترلەتریلیۆنێک و33 ملیار دینار بووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە،"سەرباری داخستنی بەشێکی زۆرلە دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەو داهاتەی کە لە ئێستادا بەدەست هاتووە زۆر زیاترە لەو داهاتەی کە لە ساڵی 2019دا و لە هەمان ماوەدا بەدەست هاتووە".

 

ڕاگەیاندراوەکە ئەوەی خستووەتە ڕوو،"لەساڵی 2019 داهاتی باج و گومرک لەو دەروازانەدا نزیکەی  274 ملیار دیناربووە کە ئەوەش جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ئەو داهاتەدا هەیە کە لە ئێستا بەدەست هاتووە".

 

 ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەى  بەوە کردووە، چڕکردنەوەی ڕێکارەکان بۆ بەرگرتن لە پڕۆسەکانی بەهەدەردانی سامانی گشتی و قەڵاچۆکردنی گەندەڵی و بەقاچاخبردن ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە زیادبوونی ئەو داهاتانە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پڕۆسەی بە نیشتیمانیکردنی ئەو دەروازانە دەکات.