گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە پەرلەمانتارانى کوردیش دەکات

لێدوانی پەرلەمانتارێكی عەسایب لەبارەی پشكی هەرێم لە یاسای قەرز

2020.11.18 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی پەرلەمانتارێكی عەسایب لەبارەی پشكی هەرێم لە یاسای قەرز

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی عەسایب لە پەرلەمانی عێراق داواى لێپێچینەوە لە حکومەتى ناوەندى دەکات لەسەر چارەنوسی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، یاسای وەرگرتنی قەرز بەهیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستانی بێبەش نەکردووە لە بەدەستهێنانی مافەکانی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینەگەی محەمەد بەلداوی، پەرلەمانتاری عێراق لە کوتلەی"سادقون"ی سەربە قەیس خەزعەلی، ڕابەری گروپی عسائیب ئەهلی حەق کە وێنەیەکی دەست  " ناس کورد" کەوتووە (18ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە، بەلداوی لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی :"پێویستە حکومەتی ناوەندی لەسەر چارەنوسی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت".

 

بەلداوی ئاماژەی بەوەکردوە :"یاسای وەرگرتنی قەرز کە لە 12ى ئەم مانگەدا پەرلەمان دەنگی پێدا بەبێ ڕەزامەندی فراکسیۆنە کوردییەکان، بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستانی لە مافەکانی خۆی لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا بێ بەش نەکردووە".

 

پەرلەمانتارەکەی عەسائیب ئەوەشی وتووە:"پەرلەمانتارە کوردەکان زانیاریی ناڕاست و نادروستیان لەبارەی یاساکەوە بڵاوکردووەتەوە، و لەکاتی دەنگدانیش لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە  قسەی نابەجێیان ئاڕاستە کردوون".