گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆرێکە لە شەڕى دەروونى

لێدوانى فەرمى ئێران لەبارەى سزا نوێکانى ئەمەریکا 

2020.11.18 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى فەرمى ئێران لەبارەى سزا نوێکانى ئەمەریکا 

ناس کورد- 

وەزارەتى دەرەوەى ئێران جەختدەکاتەوە، سازش ناکەن لەسەر ئاسایشى نەتەوەییان و وا دادەنێن کە ئەمەریکا لە بارودخێکدا نییە مەرج بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (18ى تشرینى دووەمى 2020) لە لێدوانێک بۆ کەناڵى "پرێس تى ڤى"  کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، سیاسەتى ئەوپەڕى فشار کە واشنتۆن پەیڕەوى دەکات گەیشتوەتە قۆناغى ئەوپەڕى شکست، ئەمریکا ناتوانێت هیچ شتێک بکات جگە لە بەردەوامبون لە شەڕى دەرونى دژى گەلى ئێران.

 

باسى لەوەشکردوە، هەموان بۆیان دەردەکەوێت شکستى ئەمەریکیەکان تا چەندە و ناتوانن هیچ بەدەستبهێنن بەهۆى فشارەکانیانەوە، لێرەوە پێویستە مرۆڤ زۆر هۆشیار بێت لە شیکردنەوەى داتاکانیان.

 

سەبارەت بە گۆڕینى سەرۆکى ئەمەریکا و گرتنەدەستى دەسەڵات لەلایەن دیموکراتەکانەوە وتى، دەسەڵاتدارانى ئێران چاوەڕێى هەڵسوکەوتەکانى ئەو کەسە دەکەن سەرۆکایەتى کۆشکى سپى دەکات، جارێ زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە و چاوەڕێ دەکەین بزانین بارودۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات.

 

(18ى تشرینى دووەمى 2020) وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا سەپاندنى سزاى نوێى بەسەر دەیان کەسایەتى و پێکهاتەى سەربە کۆمارى ئیسلامى ئێراندا، راگەیاند.