گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند سەرباز دەکشێنەوە؟

لێدوانى فوئاد حسێن لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا

2020.11.18 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى فوئاد حسێن لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا

ناس كورد-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مەریكا دەستی کردووە بە كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌ عێراق و بڕیارە  500 سه‌ربازی دیكه‌ بکشێننەوە‌، ئه‌و هێزانه‌ی ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌ركی  مه‌شق و راهێنانی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەگرنە ئەستۆ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (18ی تشرینی دووەمی 2020) رایگه‌یاند:"لەگەڵ باڵوێزی ئەمەریکا و فەرماندە سەربازییەکانی عێراق کۆبووینەتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی میکانزم و شێوازی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق و دارشتنی خشتەی ئەو کشانەوەیە".

 

لە بارەی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا لە عێراق، فوئاد حسێن وتی، "ئێمه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەختمانکردووەتەوە كه‌ كات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا دیاری كراوه‌، چه‌ند هه‌نگاوێكیشیان له‌و روه‌وه‌ گرتوته‌به‌ر، ژماره‌ی هێزه‌كانیان له‌ پێنج هه‌زار و 200 سه‌ربازه‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار كه‌مكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ڕكردن نابێت، ئێمه‌ چوینه‌ قۆناغی چواره‌م و كۆتایی و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق كۆتاییان هاتووه‌".

 

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، "كاری هێزه‌كانی ئه‌مەریكا وهاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق، له‌سه‌ر داواكاری فه‌رمی حكومه‌تی عێراقدا بووه‌، له‌ئێستاشدا رێكخراوی چه‌كداری داعش له‌ عێراق شكستی پێهێندراوه‌، به‌ڵام له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی عێراقدا چه‌ند شانه‌یه‌كی نوستویان هه‌یه‌" .

 

فوئاد حسێن ئەوەشی وت، :"كاری داهاتوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و لایه‌نی ئه‌مەریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان وژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان".