گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵەکانی ئێرانی ڕێگرن

ئەلعەرەب: سعوديە دەستبەردارى پڕۆژەیەکى سێ ملیار دۆلاریی بوو لە عێراق

2020.11.18 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: سعوديە دەستبەردارى پڕۆژەیەکى سێ ملیار دۆلاریی بوو لە عێراق

ناس کورد-

عەرەبستانى سعودیە دەستبەردارى بیرۆکەى پرۆژەیەکى گەورەى وەبەرهێنانى کشتوکاڵی بوو لە ئەنبار و نەجەف و موسەننا کە بەهاکەى بایی سێ ملیار دۆلارە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێى راپۆرتى ئەلعەرەبى چاپى لەندەن ئەمڕۆ (١٨ تشرینى دووەمى ٢٠٢٠) لایەنە فەرمییەکانى عێراق لەوانەش وەزیرى کشتوکاڵ محەمەد خەفاجى، هۆکارى ئەو پاشگەزبوونەوەیە دەگێڕنەوە بۆ کەمى ئاوى پێویستى ئاودێرى بۆ پرۆژەى داچاندنى ملیۆنەها دۆنم لە زەوى پارێزگاکانى ئەنبار و نەجەف و موسەننا کە نزیکن لەسنورەکانى سعودیە.

 

بەپێی رۆژنامەکە، بەڵام هەندێ سەرچاوەیترى نافەرمى باس لەوەدەکەن هۆکارەکەى گوشارى باڵەکانى ئێرانە بەمیدیا و مەدەنى و میلیشیا چەکدارەکانەوە کە لەماوەى رابردوودا هێرش و هەڕەشەى زۆریان ئاراستەى پرۆژەکە کرد و بە داگیرکارى ناویان برد.

 

هەندێ چاودێرى سیاسى لەوانەش ساڵح ئەلحەمدانى بە رۆژنامەى راگەیاندووە، هەر پرۆژەیەکى وەبەرهێنان لە عێراق بەر لەهەمووشت رەزامەندى ئێرانییەکانى پێویستە.

 

پێشتر سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاندبوو، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆى کۆریاى باشور کە جێبەجێکارى بەندەرى فاوى گەورە بوو لە پارێزگاى بەسرە، بەهۆى گوشار و هەڕەشەکردن لێى، خۆى کوشتووە.  

  

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (سێشەممە 17ى تشرینى یەکەمى 2020) لەمیانەى کۆنگەرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، پرۆژەى بەندەرى فاوى گەورە هەڵنەوەشێنراوەتەوە و گرێبەستەکەى واژۆ دەکرێت.  

  

وتیىشى، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆ کە جێبەجێکارى پرۆژەکەیە بەهۆى گوشار و هەڕەشەکان لەسەرى خۆى کوشتووە، بەڵام سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەو لایەنانەى ئاشکرا نەکرد کە گوشاریان خستوەتە سەرى.  

  

کازمى هێماى بۆ ئەو گوشارانەش کرد کە چەند لایەنێک لەسەر خۆى دروستیان کردوە بۆ ئازادکردنى گەندەڵکاران.  

  

لەماوەى ڕابردوودا، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى دایۆى کۆریاى باشور کە پرۆژەى بەندەرى فاوى گەورە جێبەجێ دەکات لە ناوچەیەکى نزیک بەندەرەکە بە هەڵواستراوى دۆزرایەوە و ڕوداوەکە بە خۆکوژى ناوبرا، بەڵام گومانێکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.