گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خۆناچەمێنین’’

بابەشێخی ئێزدییان دەستبەکاربوو: تا ئێستا شێخ عەلی بووم و ئەمڕۆ بابەشێخم

2020.11.18 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
بابەشێخی ئێزدییان دەستبەکاربوو: تا ئێستا شێخ عەلی بووم و ئەمڕۆ بابەشێخم

ناس کورد-

 

لە رێوڕەسمێکى بەرفراواندا شێخ عەلی شێخ ئەلیاس وەک بابەشێخی ئێزدییان دەستبەکاربوو، جەختى لە پێکەوە ژیانى پێکهاتەکان کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێوڕەسمەکە لە پەرستگای لالش بەڕێوەچوو کە سەرەتا، شێخ عەلی شێخ ئەلیاس لەنێو پەرستگاکەدا دوور لە چاوی کامێراکان و ئامادەبووان، چەند ئەرکێکی ئایینی ئێزدی ئەنجامدا و دواتر لەبەردەم ئێزدییەکان و لەسەردەستی میری ئێزدییان، میرحازم میر تەحسین بەگ، سوێندی خوارد.

 

شێخ عەلی لە پەیامى دەستبەکاربوونیدا داوای بەردەوامبوونی پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و گیانی لێبوردەیی کرد و بەڵێنیدا کە دڵسۆزی خاک و وڵات بێت.

 

وتیشى "تا ئەمڕۆ شێخ عەلی بووم و ئەمڕۆ بابەشێخم، داوا دەکەم لەگەڵ دراوسێکان و پێکھاتەکانی دیکە بە گیانێکی برایانە بژین و ھاوکاری ئێمە بکەن، ھیوادارین ئەم ئاگرەی لە دونیا بەرپابووە دابمرکێ و ئێمەش خۆناچەمێنین لەبەرچیای شنگال و ئەو کارەساتەی بەسەر شنگال ھاتووە و بەڵێن دەدەم کە موخڵیسی خاک و وڵات بم".

 

دوای ده‌ستبه‌كاربوونیش وه‌ك دابونه‌ریت و رێكاره‌ ئایینییه‌كان، میری ئێزدییان و ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانی ئێزدی، به‌ رێوڕەسمێك بابه‌شێخیان به‌ره‌و كورسییه‌كه‌ی برد و ژنانیش به‌ ده‌م هه‌لهه‌له‌ لێدانه‌وه‌، شیرینییان به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا ده‌به‌خشییه‌وه‌.