گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوژراو و بریندار

ئیسرائیل لە سوریا گورزێکی بەهێزی لە ئێران وەشاند

2020.11.18 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل لە سوریا گورزێکی بەهێزی لە ئێران وەشاند

ناس کورد-

 

میدیاى فەرمى سوریا بڵاویکردەوە، هێرشێکى ئاسمانى سوپاى ئیسرائیل بۆ هێزەکانى سوریا و ئێران، کوژرا و بریندارى لێکەوتووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى ساناى سوورى  (18ى تشرینى دووەمى 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، سوپاى ئیسرائیل بۆردمانى سەربازگەکانى سەر بەفەیلەقى قودسى ئێرانى و سوپاى سوریاى کردووە و لەئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و کەسێکى تریش بریندار بووە.

 

بەپێى میدیاکانى ئیسرائیل، هێرشە سەربازییەکەى ئیسرائیل چەندین گەنجێنە و بازگەى سەربازى و موشەکى سەربازى سوریاى گرتووەتەوە.

 

بەپێى ئاژانسە سورییەکە، هێزى بەرگرى ئاسمانى سوورى بەرپەرچى هێرشەکانى ئیسرائیلى داوەتەوە.

 

لەساڵى 2011ەوە سوپاى ئیسرائیل چەندین هێرشى بۆ سەر سوپاى سوریا وفەیلەقى قودس و حزبوڵاى لوبنانى لەو وڵاتە ڕوویداوە بەڵام زۆر بەکەمى دانى بەو جۆرە هێرشانەدا ناوە.

 

دوێنێ سێ شەممە سوپاى ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆمبى چێنراویان لەسەر سنورەکانى سوریا ئاشکرا کردووە و ئەو کارەش لەلایەن سوپاى سوریاوە بەهاریکارى ئێران کراوە.