ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپ بەرپرسێکى باڵاى ئاژانسى ئاسایشى ئەلیکترۆنى هەڵبژاردنەکانى لەکارەکەى دوورخستەوە، دواى ئەوەى ئامادە نەبوو گومان بخاتە سەر هەڵبژاردنەکە و ساختەکارییەکانى بسەلمێنێت وەک ترەمپ بانگەشەى بۆ دەکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا (18ى تشرینى دووەمى 2020) لە تویتێکدا کە ناس کورد بینیویەتى، کریس کربسى بەڕێوەبەڕى گشتى چەند دەزگایەکى ئەمنیى سەر بەوەزارەتى ناوخۆى ئەمەریکاى لەکارەى دوورخستەوە، بەهۆى ئەوەى ڕەتى کردبووەوە هیچ بەڵگەیەک هەبێت لەسەر ساختەکارى لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا.
پێشتر لەڕاگەیەنراوێکدا کربس جەختى لەسەر ئەوە کردبووەوە، هیچ ساختەکارو و شوێن گۆڕییەک بەکۆمپیوتەر و داتاى دەنگدانەکان لەپڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا ڕووینەداوە.
لەبەرامبەریشدا ترەمپ، کریسى بەوە تۆمەتبار کرد کە "ورد نەبووە"، لە قسەکانیدا لەو بارەیەوە، چونکە ساختەکاریی فراوان کراوە و بڕیاریداوە بەپەلە لە پۆستەکەى دوربخرێتەوە.
ئەو بڕیارەى ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ داننەنانى بە سەرکەوتنى جۆ بایدن لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا و جەختکردنەوەى لە ساختەکاریی فراوان.