کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە میدیای حزبەکەى وتووە، شه‌وی ڕابردوو له گوندی ئه‌حمه‌د تاهر سوورملی له سنوری قه‌زای خانه‌قین دوو كادیری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کوژراون.
جه‌لیل سه‌عید، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە میدیای حزبکەى ڕاگەیاند، هه‌ردوو شه‌هیده‌كه باوك و كوڕن به ناوه‌كانی (نجم ئیبراهیم مسته‌فا )و (دلێر نه‌جم ئیبراهیم).
جه‌لیل سه‌عید وتیشی، تائیستا نازانرێت ئاخۆ عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌کە ته‌قه‌یان له دلێر نه‌جم كردووه یاخود داعش بووه له‌وكاته‌دا دلێر شه‌هید ده‌بێت و باوكیشی به هانیهوه ده‌چێت باوكیشی شه‌هید ده‌بێت.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی حزبی سۆسیالیست ئاماژەى بەوەشکرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌یان له ده‌سته ڕێگریان كردووه له‌وه‌ی كه به هانایانه‌وه بچن له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕووداوی نه‌خوازراوی تر روونه‌دات به هۆی دانانی بۆمب و نیشانه شكێنه‌كانی داعش.