گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نایابترین دەسخەتى دیوانى مەولەوى

چیرۆکى نایابترین دەسخەتى دیوانى مەولەوى بڵاوکرایەوە

2020.11.17 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکى نایابترین دەسخەتى دیوانى مەولەوى بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

ماڵپەڕی مەولەوی، دەسخەتێکی ديوانى مەولەوى بڵاوکردەوە کە هى عەبدوڕەحمانی كوڕی سەیید عەبدوڵڵای مودەڕیسەو بە یەکێک لە دەسخەتە نایابەكانی دیوانی مەولەوی لەقەڵەم داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەسخەتەکە نامەیەكی پەخشانی فارسی مەولەوییە بۆ شیخ محەمەد جەسیم و نوسخەى ئۆریجناڵى لە "كتێبخانەی ملی تاران پارێزراوە و ئەمەش دەقى یەکێکە لە شیعرەکانى:

 

ئازیز ! تـەن وە نێش زامانت خەستەن

مەینـەت پـای ئامام وە زنجیر بەسـتەن

قاصدێیچ وا چوون پەی سەفەر خاسەن

ڕەوان بۆ تێز ڕەو ، هەرس و هەناسـەن

هـێـز پـای ڕەفـت و ئـامـاشـان نیـیـەن

ئەو سەرچەمەش وشك ، ئێد كۆتا بییەن

سـا تۆ بۆ وە ڕەغم بـەخت بەرگەشـتەم

جـا گێر نـە دیدەی وە هوونـاو ڕشـتـەم

بـا سـاتـێـیـچ ڕەقـیب دووریـت بكێشـۆ

شـەوێ وێـنـەی مـن وەی رۆوە نـیـشـۆ

وەرنە ، سـا چـونكە ئـاسـانـەت دوورەن

ڕا نـمـــەزانـــوو ، بـــەڵـــەد زەروورەن

دڵ وە لاتـەوەن ، ئـامـان صـەد ئـامـان

ئـامـۆشـۆش كـەردەن ، فـرە جـار ئـامان

چــون وە تــام زام دووری سـەرشـارەن

ویـــانــە مـــارۆ ، بـــەدەن بــێــزارەن

هـیـچ مـەوەر وە تـەنـگ ویـانـەشـەوە

پــەرێ بــەڵــەدیــم ، بـكــیـانـەشــەوە

 

 ماڵپەڕەکە، مانەی دەقە شعرییەکەی بەمشێوەیە ڕوونکردووەتەوە:

 

 ئازیز ! هەموو لەشم بە نەشتەری سەختیگەل ، بریندار و كونكونە و دەرد و پەژراەی ناكامیش پێی هاتنی بە زەنجیر بەستووم. ئەو نێراوە كەمن پیپەرموومەوەو بڵێم بۆ ناردن دەس ئەدا و تیژ ئەڕوا ، هەر فرمێسك و هەناسەمە . فرمێسك و هەناسەشم كە بە تەما بووم ببن بە نوێراو ، ئەوانیش كەوڵكی ئەوەیان پێوە نەماوە و توانای هاتنیان نییە ، چونكە فرمێسكم لە سەرچاوەوە وشك بووە و ، هەناسەشم لە دواهاتندایە . كە وابوو ، توخودا وەرە بە كوێری چاوی بەختی چەواشەم كە هەمیشە ناكامی بۆم هێناوەتە پێشەوە ، لە نێو چاوی بە خوێناو رەژراوم دانیشە، با ساتێك ڕەقیبیش دەردی دووریی تۆ بكێشێ و ، شەوێك بەدبەختیی منی بكەوێتەبەر. ئەگەر خۆت نایێی بۆ لام، لەبەر ئەوە مەنزڵت دوورە و، منیش ڕێگا نازانم كەسێكم پێویستە كە بەڵەد بێ و ڕێ و شوێنم پێ نیشان بدا و بمهێنێ بۆ لات. ئەو كەسە شارەزایەش دڵمە كە بەلاتەوەیە و، گەلێ جار هات و چووی كردووە و هاتووە بۆ لات. بەڵام لەبەر ئەوە سەرخۆشی مەزەی برینی تیری برژانگتە ، نایەوێ بگەڕێتەوە و بێزاریی لە لەشم ئەكاتە بیانوو، ئامان سەد ئامان، گوێ بە بیانووی مەدە و بۆ شارەزاییم بینێرەوە!

 

عەبدوڕەحمانی كوڕی سەیید عەبدوڵڵای مودەڕیس دەسخەتێكی تەرخان كردووە بۆ دیوانی نالی و دیوانی مەولەوی، دیوانی مەولەوییەكەی لە لاپەڕە (197) ەوە دەست پێ دەكات و تا لاپەڕە (319) دەڕوات، لەم ئەندازەدا (139) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە.