گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان لەڕەگەزی مێیە

چەمچەماڵ؛ بازرگانێک و دوو بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

2020.11.17 - 21:25
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ بازرگانێک و دوو بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بازگانێک و دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان لە ڕەگەزی مێیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "لەدوای کۆکردنەوەو بەدەستهێنانی زانیاری سێ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوو کەس لە تۆمەتبارەکان دانیشتوی کەرکوکن یەکێکیان بازرگانە و ئەوتریشیان بەڕەگەز مێیە و بەکارهێنەرە، تۆمەتباری سێیەمیش بەکارهێنەرەو دانیشتوی چەمچەماڵە .

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، یەکێکیان لەبازگەی بانمەقان دەسگیرکراوە و  دوو تۆمەتبارەکەی تریش لەناو قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون، جۆری ماددەی بەکارهێنراو و بازرگانی پێکراویش ( کریستاڵە ).

 

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتباران لەئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی ( 14 ) هۆشبەر ڕاگیراون.