ناس کورد-
ڕۆژ نوری شاوێس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای دوو مانگ لە وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات گەڕایەوە و ڕایگەیاند تەندروستیی بەرەو باشبوون چووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژ نوری شوێس لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "پاش ماوەی دوو مانگ لە چارەسەر، شوکر بە سەلامەتی و تەندروستییەکی باش گەڕامەوە کوردستانی خۆشەویست، لێرەوە دەمەوێت بە شێوەیەکی تایبەتی سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک کاکە مەسعوود بارزانی و سەرۆکی ھەرێم کاکە نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاک مەسروور بارزانی بکەم و بخەمە ڕوو بۆ خەمخۆری و پەرۆشییان ."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ھەروەھا سوپاسی ھەموو برایانم لە سکرتێر و مەکتەبی سیاسیی پارتیمان و ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەرگە و کادیرەکانمان کە بە پەرۆشەوە گشت لایەکیان لە پەیوەندی بوون لەگەڵمدا و لە ھەواڵیان پرسیوم و ھەروەھا سوپاسی کاک کۆسرەت و کاک سەعدی ئەحمەد پیرە و ھەموو ئەو خوشک و برا بەڕێزانە ئەکەم کە ھەواڵیان پرسیوم، خودای گەورە لە بەڵا و ناڕەحەتی بەدووریان بخات و ھەمیشە یار و یاوەریان بێت."