ناس کورد-
لەپاش ئەو لەمپەرانەى لە یاساى قەرزکردنى موچە بۆ خەرجکردنى شایستەى دارایی هەرێم هاتنەپێش، ئێستا دەرچەیەک هەیە بۆ ئەوەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بتوانێت پشکى هەرێم ڕەوانە بکات بەبێ ئەوەى توشى کێشەى یاسایی ببێتەوە لە پەرلەمان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى یاسایی و ئاگادار لە بەغدا ئەمڕۆ سێشەممە (17ی تشرینى دووەمى 2020) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، پاش تاوتوێکردنى بژاردە بەردەستەکانى حکومەتى فیدراڵ و کاردانەوەکانى هەرێم لە یاساى قەرزکردن دەرکەوتووە بژاردەى بەردەست ئەوەیە حکومەتى فیدراڵ لەبرى ئەو ماوەیەى کە ماوە لەمساڵدا شایستەى خەرجنەکراوى مانگەکانى ئایار و حوزەیران و تەموز بداتە هەرێم بەو پێیەى هەموو یاساکان "أثر رجعي" یان نییە و لەوکاتەوە بەرکارن کە دەردەکرێت و بەسەر مانگەکانى پێشوودا جێبەجێ نابن.
ئەو سەرچاوەیە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى ڕونیکردەوە کە "لە گفتوگۆکانى پاش دەرچوونى یاساى قەرز ئەم بژاردەیە وەک دەرچەیەک باسکراوە لەنێوان هەرێم و بەغدا بەڵام تائێستا یەکلایی نەبووەتەوە ئایا چارەسەرەکان بەرمەبناى ئەم دەرچەیە دەبن یان ئەو پاساوەى وتەبێژى حکومەت باسى کرد کە پشکى هەرێم یەک ملیار دۆلارە و ئەو 320 ملیارەى وەریدەگرێت پاش لێبرینى پارەى نەوت و گومرگەکانە."
بەپێى مادەى حەوت لە یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایی کە لە 14ی تشرینى دووەمى 2020 رۆژى پەرلەمانى عێراق بەزۆرینە دەریکرد، ئەگەر هەرێمى کوردستان پابەندى رادەستکردنى نەوت نەبێت بەپێى رێککەوتن لەگەڵ سۆمۆ، ئەوە هەرلایەنێک پارەى بۆ خەرج بکات بەرپرسیارێتى یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ، ئەمەش وەک لەمپەرێک بۆ خەرجکردنى شایستە داراییەکانى هەرێم لێک دەدرێتەوە.
هەر ئەمڕۆ سێشەممەش 17ی تشرینی دووەمی 2020، لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، مستەفا کازمى بهڵێنیداوە لهماوهى ئهم دوو ههفتهیهدا ههموو هەوڵێکی خۆی بخاتەگەڕ لە پیناو ناردنى شایسته داراییهكانى مووچهخورانى ههرێم.
هاوکات، پەیامنێری میدیای سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند : "مستهفا كازمی پێی وتم بهم زووانه 320 ملیار دینارهكه رهوانهی ههرێمی كوردستان دهكهین."
لەلایەکیدیکەوە محەمەد بەلداوی، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقونی عەسائیب لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، لێدوانەکانی حکومەتی عێراق لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمەوە جیاوازیان هەیە.