گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە بزانە

وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی بە کازمییەوە کرد

2020.11.17 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی بە کازمییەوە کرد

ناس کورد-

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد و "پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوولایان" تاوتوێ کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (17ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، ئێوارەى ئەمڕۆ پۆمپیۆ پەیوەندی بە کازمییەوە کردووە و تێیدا تاوتوێی "پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهات و دۆخی ناوچەکەیان کرد."

 

هەروەها تاوتوێی "گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیان کرد لە چەند بوارێکدا، هەروەها باس لە هەماهەنگی داهاتوو نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرا بۆ چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر."