ناس کورد-
لەدوای دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕانییە لە هۆتێلێکی سوید، پۆلیسی ستۆکهۆڵم، گومان دەکات ڕووداوەکە کوشتن بێت و چاوەڕوانی پشکنینی پزیشکی دادوەرییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دوێنێ دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2020، هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم لە سوید بەناوی بڵێسە عومەر لە هۆتێلێکدا بڵاوبوویەوە.
میدیاکانی سوید، لەزاری وتەبێژی پۆلیسی ستۆکهۆڵمەوە بڵاویانکردووەتەوە، گومان دەکەن ڕووداوێکی کوشتن بێت، نەوەک بڵێسە گیانی لەدەستدابێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکە لە پزیشکی دادوەرییە و چاوەڕوانی پشکنینەکانی پزیشکی دادوەری دەکەن.
وتەبێژی پۆلیسی ستۆکهۆڵم دەشڵێت، بەنهینی لە ڕووداوەکە دەکوڵنەوە و دەست بەلێکۆلینەوە لەکەسەکان و نەخشەی جولەی کەسەکان و وەرگرتنی تۆماری ڤیدیۆیی کامێراکان کراوە.
باسی لەوەشكردووە، تاوەکو ئێستا کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.