ناس کورد-
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەشەقامی عێراق و هەرێمدا ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە هەرێم پابەندی ڕێککەوتن نابێت و قەرزاری عێراقە، بەڵام بەوشێوەیە نییە و بەغدا قەرزای هەرێمە، دەشڵێت، لە کۆتاییدا باشترین بژاردەی ڕێککەوتن گفتوگۆ و دیالۆگە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشیر حەداد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند: " كورد كارتی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا بیری لێده‌كرێته‌وه پێویسته له‌كاتی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا و له‌كاتی هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌یه‌كدا پێویسته بیر له‌چاره‌سه‌ری ڕاست و دروست و ئه‌و چاره‌سه‌رانه بكرێته‌وه كه‌سوودی بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌بێت، وه پێویستی به‌دان به‌خۆداگرتنی هه‌یه، هیچ بڕیارێك سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر وه‌كو په‌رچه‌كردار وه‌ربگیرێت و له حاڵه‌تێكی هه‌ڵچوون و توڕه‌بووندا بدرێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رده‌م بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵانیه‌ت و دووربینی و به‌رژوه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بووه."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " بۆیه ئه‌مجاره‌ش بژارده هه‌رئه‌وه‌یه كهبهڕێگای گفتوگۆ و بره‌ودان و به‌رده‌وام بوون له‌گفتوگۆ و گه‌یاندنی واقیعی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو شێوازه‌كانی یاسایی و سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت ئه‌و مافانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدایه وه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و هاوسه‌نگی كه ئه‌م سێ بنه‌مایه پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه له‌پاش 2003 وه بگه‌ن به‌مافه‌كانی خۆمان وه هه‌ر ئه‌م بژارده‌یه‌ش له‌كۆتایدا هه‌رده‌بێت بژارده‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ به‌كاربێت، چونكه ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی توندوتیژیش بگرێته‌به‌ر هه‌رده‌بێت دیسان بێینه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ جابۆ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه بژارده‌ی گفتوگۆ نه‌گرێته‌به‌ر."
سەبارەت بە یاسای قه‌رز كرد بەشیر حەداد باسی لەوەکردووە: " به‌بۆچوونی من له‌دوو لاوه زیانی هه‌بوو، زیانێك كه‌په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمی كوردستان زیانێكی گه‌وره‌تر كه‌په‌یوه‌سته به‌كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بووه كه‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت و ئه‌م یاسایه وایكرد كه‌پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ستیه‌وه به ڕێكه‌وتنی سیاسی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه پێمان وایه كه مه‌سه‌له‌ی مووچه ئیستحقاق و شایسته‌یه‌كی ده‌ستورییه كه حكومه‌تی عێراق وه‌كو ئه‌ركێك پێویسته له‌سه‌ری بیدات."
به‌شیر حه‌داد دەشڵێت: " ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراقی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمانبه‌رانی عێراقی حیساب ده‌كات پێویسته چۆن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌سڕه‌و ناسریه ده‌دات به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش بنێرێت به‌ڵام ئه‌و دۆسیانه‌ی كه‌ماوه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غداد ئه‌مه به ڕێگه چاره‌ی سیاسی و به‌ڕێكکه‌وتن له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی ده‌كرێت چاره‌سه‌ربكرێت."
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکردووە: " نیگه‌رانی ئێمه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نییه مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌سته‌وه به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وت كه ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا لهڕێكهوتنی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌دا هه‌یه، نیگه‌رانی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌وافوقه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه كه پێویسته له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌بێت."
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: " كاتێك حكومه‌تی عیراقی ئه‌و یاسایه‌ی ناردبوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك‌و پێكهاتبوو وه ئه‌و مادده‌یه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك هاتبوو به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدادا هه‌یه، به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئه‌و 320 ملیار دیناره ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق گوێیان نه‌دا به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت گوێیان نه‌دا به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌حكومه‌ته‌وه هاتووه ئه‌وان دوای گۆڕینی ئه‌و مادده‌یان كردوو و ئه‌و مادده‌یان لابرد و مادده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌شوێنی ئه‌و دانا."
هاوکات سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا؟ د.به‌شیر حه‌داد ئاماژەی بەوەکردووە: "هه‌رچه‌نده ئه‌و بژارده‌یه جارێ له ئارادا نییه، به‌ڵام گریمان ئه‌وه به‌كارهات بێگومان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی بوونی كورد ئێستا له‌به‌غداد وه‌كو لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدایه، چونكه ده‌بینیین وه‌كو لایه‌كی هاوسه‌نگ و پارسه‌نگ ڕاگرتنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌لایه‌ن كورده‌وه‌یه له به‌غدا، كورد هه‌رده‌م به‌شێك بووه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق و هۆكارێك بووه بۆ زیاتر سه‌قامگیری بارودۆخی عێراق."
حه‌داد باسی لەوەشکردووە: "ڕۆژی یەکشەممە كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم بوو پاشان وتاری سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه كه‌تاكه بژارده هه‌ر ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ یه، وه له‌وانه‌یه له‌م نزیكانه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان شاندێكی هونه‌ری بۆ بودجه و نه‌وت بچنه به‌غداد بۆئه‌وه‌ی كه‌به‌په‌له ئه‌م بارودۆخه چاك بكه‌نه‌وه. "
هاوکات سەبارەت بە وردەکاری کێشەکانی هەرێم و بەغدا، بەشیر حەداد باسی لەوەكردووە: " ئه‌مه وانییه كه ئێستا له شه‌قامی عێراقی و له شه‌قامی كوردستانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ست ناكات بۆیه مووچه نانێرێت من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به‌ناردنی نه‌وت ڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌و كاته بوو كه عێراق مووچه‌ی بڕی ئینجا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی كرد به‌ناردنی نه‌وت، كاتێك له‌سه‌رده‌می نوری مالیكی كه بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی خۆ ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی ڕاده‌ست ده‌كرد، هه‌موو داهاته‌كانی خۆی ڕاده‌ست ده‌كرد چه‌ند مانگێك دوای بڕینی بودجه له به‌غدادوه ئینجا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناچاری ده‌ستیكرد به‌وه كهنهوتهكه بفرۆشێت."
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ڕاشیگه‌یاندووە: " له‌و ماوه‌یه‌ی كه بەغدا ئه‌و بودجه‌یان بڕیوه له هه‌رێمی كوردستان، وه هه‌رێمی كوردستان ناچاربووه قه‌رز بكات له‌كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و له شوێنی دیكه قه‌رزی كردووه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆی و دابه‌شكردنی مووچه، ئه‌ی باشه نابێت عێراق ئاماده بێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دۆسیه‌كان ئه‌م قه‌رزانه‌ش بداته‌وه."
ڕوونیشیکردووەتەوە: "به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش عێراق بیداته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆچی دوچاری قه‌رز بووه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌عێراق بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی نه‌ناردووه، بۆیه دوچاری قه‌رز بۆته‌وه، ئێستا به‌ساده‌ترین حسابی ژمێریاری ده‌كرێت نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار ئه‌گه‌ر به حسابی قه‌رز بێت به‌غداد قه‌رزاری هه‌رێمه، ڕاسته هه‌رێم قه‌رزاری به‌غداده، به‌ڵام به‌غدادیش قه‌رزاری هه‌رێمه بابێن حسابی بكه‌ن ئه‌و چه‌ند قه‌رزاره و ئه‌م چه‌ند قه‌رزاره لێكدهربێت ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزار مایه‌وه بیداته‌وه ئه‌میش قه‌رزار مایه‌وه ده‌یداته‌وه. ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی به‌غداد تا ئێستا ڕازی نییه له‌سه‌ری وه ده‌بێت له ئێستاوه ده‌ست به حسابێكی نوێ بكات به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕابردوو ئاماده نییه بچێته‌ژێر باریه‌وه."